لە هەولێر گەنجێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا

شەوی ڕابردوو لە گوندێکی نزیک هەولێر چەند کەسێک چوونەتەسەر ماڵێک و گەنجێکی ئەو ماڵەیان کوشتووە، پۆلیسیش دەڵێت، “لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە”.

پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕووداوەکەوە دەڵێت، “دوێنی کاتژمێر 10:30 خولەکی شەو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بە کوژرانی کەسێک لە گوندی عەلیاوە مەردان لە سنووری ناحیەی قوشتەپە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت هاوڵاتییەک بەناوی (ئەحمەد لەتیف) بە گولـلـە کوژراوە لە ناوماڵی خۆیدا، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکیی دادی کراوە”.

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە، “بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست هێزەکانی پۆلیس کەوتوون، ناوبراو بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە و ناسنامەی بکەرانی تاوانەکەشیان دۆزییەوە”.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: گەڕانی لیژنەکان هەزاران کەسی لە نەخۆشیی جۆراوجۆر پاراستووە

بابەتی دواتر

تا ئێستا %15ی هاوڵاتییانی هەرێم ڤاکسینیان وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share