بای بەهێز زیانی بە تۆڕەكانی كارەبا گەیاند و چەند گەڕەكێك بێكارەبا بوون

بای بەهێز لە قەزای خەبات زیانی بە تۆڕەكانی كارەبای نیشتمانی گەیاند و بەهۆیەوە چەند گەڕەكێك لە قەزاكە ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێرە بێكارەبان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنوورەكە گواستییەوە، دوو كاتژمێر لەمەوبەر بەهۆی بایەكی بەهێزەوە كێبڵی كارەبای نیشتمانی بچڕا و بەهۆیەوە ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێرە بەشێك لە گەڕەكانی قەزاكە بێكارەبای نیشتمانی بوون.

وتیشی، ” لەو كاتەدا لە سنووری قەزاكە كاتی پێدانی كارەبا نیشتمانی بووە، بەڵام بەهۆی ئەو با بەهێزەوە كارەبا نەماوە و تائێستا كێشەكەیان چارەسەرنەكراوە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: نزیکەی 100 هەزار گەشتیار لە بازگەی شێراوە-وە هاتوونەتە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share