بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی تۆماركردن تایبەت بە سیستمی غاز ئاشكرادەكات

بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی بەپێی سنووری گەڕەكەكان جیادەكاتەوە و داوادەكات هاوڵاتییان لەكاتی تۆماركردنی سیستمی غازی ماڵەكانیان روویان لێبكەن.

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوای لەو هاوڵاتییانە كرد کە سیستمی غازی (LPG) لە ماڵەكانیاندا بەکاردەهێنن لە ماڵەکانیاندا، سەردانی نزیکترین بنکەی بەرگریی شارستانی بکەن لە سنووری گەڕەکەكانیاندا، بەڕێوەبەرایەتییەكە بنكەكان بەپێی گەڕەكەكان جیادەكاتەوە.

دابەشكردنی گەڕەكەكان بەپێی بنكەكانی بەرگریی شارستانی بەمجۆرەیە:

بنکەى بەرگریى شارستانیى چوارباخ
گەڕەکەکانى (چواربــــــاخ + جولەکـان + سەرشەقام + خەبات + حاجى ئاوا + شارەوانى +شێخ محى الدین + شەقامى سالم + کانێسکان + ئاشتى).

بنکەى بەرگریى شارستانیى پیرەمێرد
گەڕەکەکانى (شەقامى پیرەمێرد + مەڵکەندى + مجیدبگ + ئیسکان + شێخان + مامۆستایان).

بنکەى بەرگریى شارستانیى ئازادى
گەڕەکەکانى (ئازادى + مامەیارە + على کمال + توى مەلیک+ گۆیژە + هەوارى تازە + هەوارە بەرزە).

بنکەى بەرگریى شارستانیى قڕگە
گەڕەکەکانى (قرگە + کانى با + ابراهیم احمد + کازیوە + هوانە).

بنکەى بەرگریى شارستانیى تانجەرۆ
گەڕەکەکانى (تانجەرۆ + 120+ زڕگوێز + سەماوات + هوانە + ژاڵە).

بنکەى بەرگریى شارستانیى پیشەسازى
گەڕەکەکانى (ناوچەى پیشەسازى + چوارچرا + کەنەسوورە + کانى گۆمە + ئاوبارە + خەلیفاوا + وڵوبە).

بنکەى بەرگریى شارستانیى رزگارى
گەڕەکەکانى (ڕزگارى + بەختیارى + بەرانان + بەختیارى تازە).

بنکەى بەرگریى شارستانیى هەڵمەت
گەڕەکەکانى (زەرگەتەى کۆن + کانى کوردە + باخان + زەرگەتەى تازە +سەرچنار + قولەرەیسى).

بنکەى هۆبەى رزگارکردن
گەڕەکەکانى (کارێزەوشک + هاوکارى+ کانى سپیکە + کوردسات +هەوارى شار + تاڤگە + خێوەتە + مەلاداود + تووە سپى + کانى گۆران).

بنکەى بەرگریى شارستانیى بەکرەجۆ
گەڕەکەکانى (بەکرەجۆى کۆن + بەکرەجۆى تازە + عەواڵ).

بنکەى بەرگریى شارستانیى راپەڕین
گەڕەکەکانى (زانکۆ + ڕاپەڕین + خاک).

بنکەى بەرگریى شارستانیى تاسڵوجە
گەڕەکەکانى (تاسلوجە + کەنەکەوە).

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاشكراشیكرد، ماوەی پانزە رۆژ تەرخانکراوە بۆ ناو تۆمارکردن، بە مەبەستی پشكنین و دڵنیابوون لە سەلامەتیی سیستمەكان، بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر و سەلامەتیی گیانی ماڵ و منداڵی خۆیان و هاوسێكانیان دەكەوێتە ئەستۆ، لە كاتی کەمتەرخەمیكردنیاندا رێگەیان پێنادرێت خەزانی غازەکانیان پڕبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

پێنج رێنوێنی بۆ ئەوانەی نەخۆشیی دڵ و دەمارەكانیان هەیە

بابەتی دواتر

لیوا عەبدولقادر عەزیز: پشكنینەكە تەنها بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكرێت كە پێشتر فۆڕمیان بۆ پڕكراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share