ئومێد خۆشناو: نزیکەی 100 هەزار گەشتیار لە بازگەی شێراوە-وە هاتوونەتە هەولێر

پارێزگاری هەولێر، رایدەگەیەنێت، “تاوەکو ئێوارەی دوێنێ نزیکەی 100  هەزار گەشتیار لە بازگەی شێراوە-وە هاتوونەتە هەولێر”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە بۆنەو پشووەکاندا گەشتیارێکی زۆر لەناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دێنە هەولێر، بۆ جەژنی قوربانیش تەنها لەبازگەی شێراوە-وە تاوەکو ئێوارەی دوێنێ شەممە نزیکەی 100  هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر، ئەوە جگە لەو گەشتیارانەی کە لە بازگەی خازر و فڕۆکەخانە هاتوونەتە شارەکە”.

وتیشی، پێشبینی دەکەین لە سبەینێوە ئاماری هاتنی گەشتیاران زیاتر بکات و لە دوایین رۆژی جەژندا تەواوی ئامارەکە رادەگەیەنین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جووتیارێك‮ ‬لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی سەختیی شوێنەکە بە گاجووت زەویی‮ ‬قەدپاڵی شاخ و گردەکان دەکێڵێت

جووتیارێك‮ ‬لە پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی سەختیی شوێنەکە بە گاجووت زەویی‮ ‬قەدپاڵی شاخ و گردەکان دەکێڵێت وێنەکان: هۆگر ئەحمەد
Total
0
Share