وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایدەگەیەنێت، پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی دووەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن دەست بە رێکارە کارگێڕییەکان دەکرێت و لە نزیکترین کاتدا بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، 10 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، شەش ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێر و چوار ملیار دینار بۆ پارێزگای دهۆکە.