ئەنجومەنی مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداریی دەدەن

خۆپیشاندانێكی مامۆستایان فۆتۆ: ئەرشیف

ئەنجومەنی مامۆستایانی وانەبێژ راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن وەکو مامۆستایانی وانەبێژ چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنی وەزیری پەروەردەین و ئەو لێدوانەین کە وتی دوای جەژن هەنگاوی دیکە دەنێن، دەڵێن چاوەڕوانن و هەنگاوەکان دڵخۆشکەر نەبن، بۆ جارێکی تر خوێندنی ساڵی داهاتوو رادەگرن.

ئەنجومەنی مامۆستایانی وانەبێژ لە راگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە، زیاد لە 10 ساڵە حکومەتی هەرێم بە پاساوی جۆراوجۆر کەرتی پەروەردەی پشتگوێخستووە و دامەزراندنی راگرتووە، هەموو ساڵێک بەهۆی بێباکی حکومەت و گوزەرانی سەختی مامۆستایان و وانەبێژان، خوێندن دوای چەن مانگێک بایکۆت بە کەموکورتی بەڕێکراوە.

دەشڵێن، “وەکو مامۆستایانی وانەبێژ چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنی وەزیری پەروەردەین (نوسراوی ژ.1ی وەزیری پەروەردە لە 7ی1 ی 2024) کە تیایدا باس لە دوو خاڵ دەکات (بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ، پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایانی میلاک) دواتر لێدوانێکی دیکەی کە ئاماژەی بەوەکرد دوای جەژن هەنگاوی دیکە دەنێین لەسەر کەیسی مامۆستایانی وانەبێژ”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بە وردی چاودێری بەڵێن و  هەنگاوەکان دەکەن و ئومێد دەکەن لە جێی چاوەڕوانی مامۆستایان بن، بە پێچەوانەوە هەنگاوەکان دڵخۆشکەر نەبن دڵنیایی دەدەن بۆ جارێکی تر خوێندنی ساڵی داهاتوو رادەگرین و ئامادەنابن چیدیکە پەروەردە بەم شێوە شکستخواردووە بەردەوامی پێبدەن و پێش دەسپێکی ساڵی نوێ بایکۆت رادەگەیەنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: هەرێم داوایكردووە بەغداد تا كۆتایی ئەمساڵ مانگانە 800 ملیار دینار بە قەرز بنێرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، شاندی حكومەتی هەرێم پێشنیازیكردووە بۆ چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەران، بەغداد تا…
Total
0
Share