نرخی نەوت چاوەڕێی بڕیاری ئۆپیك پڵەسە

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزی بۆ 74 دۆلار و لەشەوی ڕابردووەوە لەو نرخەدا جێگیری بەخۆیەوە بینیوە، یەکێک لە هۆکارەکانیشی دواخستنی کۆبوونەوەکانی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و چاوەڕوانیی بڕیارەكانی كۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپیک پڵەسە.

ڕۆژی دووشەممە وڵاتانی ئۆپیک پڵەس كۆبوونەوە بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێككەوتن بۆ زیادكردنی هەناردەكردنی بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ بازاڕەكانی جیهان، بەڵام نەگەیشتنە هیچ ڕێككەوتن و بڕیارێك، بەتایبەت بەهۆی ناڕەزایەتیی ئیمارات لەو پشكەی لە زیادكردنەكەدا بۆی دیاریكرابوو.

وڵاتانی ئۆپیك پڵەس تەنانەت كاتی كۆبوونەوەی داهاتووشیان دیارینەكرد، بەو هۆیەوە دوێنێ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتنە زیاتر لە 77.50 دۆلار، بەڵام لە ئێوارەی دوێنێ و شەوی ڕابردووەوە نرخ بەردەوام لە نزمبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە زیاتر لە 74.50 دۆلار دەستی بە مامەڵە كرد، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە زیاتر لە 73.40 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا ماراسۆنی ئیسپانیای بڕی و گەیشتە یاری کۆتایی یورۆ

بابەتی دواتر

سەرۆكی فەڵەستین پەیوەندیی بە سەرۆكی ماوەتەواوبووی ئیسرائیلەوە كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share