بڕیارێکی دیکە لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران درا

بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی دەتوانن بچنە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو یان بانکەکان و پێویست بە لقی ناو فڕۆکەخانەکان ناکات”.

لە راگەیەندراوێکدا بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “بۆ ئاسانکاریی هاوڵاتییان و دوای تێبینیی زۆرمان لەسەر پرۆسەی بەڕێوەچوونی پێدانی دۆلار لە لقی بانکەکانی ناو فرۆکەخانەکان چێتر پێویست بە ئەو لقانەی ناو فرۆکەخانە ناکات”.

راشیگەیاندووە، ئەو هاوڵاتییانەی کە بەنیازن گەشتبکەن بۆ ئەو وڵاتانەی رێگەیان پێدراوە مامەڵە بە دۆلاری ئەمریکی بکەن، دەتوانن بچنە بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ و کۆمپانیاکانی نێوەندگیری بۆ کڕینی دۆلار بەو نرخەی دیاریکراوە.

بابەتی پێشتر

چی لەبارەی دڵی دووەمی مرۆڤەوە دەزانیت؟

بابەتی دواتر

پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی: بایكۆت ناشكێنین

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بایكۆت ناشكێنن و دەرگای خوێندنگاكان ناكەنەوە. ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share