عەلی باقری سەردانی سلێمانی دەكات

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بگاتە سلێمانی و چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیران قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازی لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات.

وتیشی، “بڕیارە لەمیانی سەردانەکەیدا، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سلێمانی چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات”.

دوێنێ عەلی باقری بە سەردانێك گەیشتە بەغداد چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیدا ئەنجامدا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش گەیشتە هەولێر و چەند دیدار و كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات، بەر لەوەی پاش نیوەڕۆ بگاتە سلێمانی.

دوای رووداوی گیانلەدەستدانی حوسێن ئەمیر عەبدوللهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە رووداوی تێکشکانی هەلیكۆپتەرێكدا لە 19ی ئایاری رابردوو، باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی گرتووەتە ئەستۆ.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانی هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

بانكی رافیدەین دەست بە دانانی ئامێری ATM دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share