چوار كەس بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك لە سلێمانی دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە چوار كەس دەستگیركران كە تۆمەتبارن بە كوشتنی هاوڵاتییەك و دوای ڕووداوەكەوە هەڵاتبوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای‌ ئەوەی‌ ڕۆژی‌ 2022/7/9، ڕووداوێكی‌ تەقەكردن لە نزیك پاركی‌ ئازادیی‌ سلێمانی‌ ڕوویدا و تیایدا كەسێك بەفیشەك برینداركرا و دوای‌ دوو ڕۆژ مانەوەی‌ لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا، هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكە و كەشف‌ و هێڵكاری بۆ شوێنی‌ ڕووداوەكە ئەنجامدرا و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستیپێكرد. كە هەڵاتبوون.

دوای ڕاسپاردنی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن و بنكەی پۆلیسی سەرا بۆ بەدواداچوون لەسەر ڕووداوەكە، سەرنجام چوار تۆمەتبار بەناوەكانی‌ (ت.م.ع.، ب.ئـ.م.، ئـ.ئـ.م و ئـ.س.ت.) دەستگیركران، دەستیشگیرا بەسەر ئەو دەمانچەیەدا كە تۆمەتباران تاوانەكەیان پێ ئەنجامدابوو، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی ڕوونكردەوە، تۆمەتباران لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە، لەئێستادا بە بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لە یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بۆ ماوەی 20 ڕۆژ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەمدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم خوێندكاران

بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگای پڕۆژەیاساكەوە كاردەكرێت پێدانی دەرماڵەی خوێندكاران بكرێتە یاسا…
Total
0
Share