وەزارەتی بەرگریی توركیا: سەربازێكمان لە هەرێمی كوردستان كوژرا

وەزارەتی بەرگریی توركیا بڵاویكردووەتەوە، سەربازێكیان لە ئۆپەراسیۆنی”قوفڵ” لە هەرێمی كوردستان كوژرا.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگریی توركیا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، دۆغوكمان كۆركماز كە سەربازی سوپای توركیا بووە و لە هەرێمی كوردستان برینداربووە و دواتر گیانیلەدەستداوە 4ی ديكەش  برینداربوون.

لە 18ی ئەم مانگەوە توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بە ناوی “قوفڵ” بە بیانووی هێرشكردنە سەر پارتی كرێكارانی كوردستان”پەكەكە” لەهەرێمی كوردستان ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگەیاند کە ئاگریان لە پووش و پاوەن بەردابوو

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، چوار تۆمەتباری سوتاندنی پوش و پاوانی ناوچەکانی وێڵەیەر، بەکرەجۆ، دێکۆن دەستگیرکراون. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی…
Total
0
Share