بەرگریی شارستانی هۆشداری دەدات

بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە بەرگریی شارستانیی هەرێم هۆشداری دەدات لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و رووداوی خنکان لە چەم و رووبارەکان.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم بۆ دووركەوتنەوە لە رووداوی نەخوازراو چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە، كە بریتین لە:

1- نابێت بەهيچ شێوەیەك ئاگر لە پوش و پەڵاشی پێش ماڵ ياخود له دەشتودەر و گۆڕستان و باخ و بێستانەكان بەربدرێت.

2- نابێت له كاتى گەشت و سەيران ئاگر له دەشت و چيا و شوێنی گشتی بكرێتەوه، كه قەبارەى ئاگرەکە گەوره بێت يان پاشماوەى ئاگر بەجێبھێڵین، چونكه بەھۆی (با)وە ئەو ئاگرە بڵاوده‌بێتەوە.

3- فڕێنەدانی جگەره و بەجێنەھێشتنی پاشماوەی خەڵوزى نێرگەلە.

4- بەكارنەھێنانی ياريی ئاگرین له كاتى سەيران، به‌تايبەتى لەلایەن منداڵانه‌وه‌.

5- نيشانەدانەنان و تەقەنەكردن به چەكى ئاگرین، به تايبەت له دەشتەکاندا.

6- فڕێنەدانى بتڵی شووشه و دەبەى ئاو و پاشماوەی مادده سووتێنەرەكان، وەک گاز و بەنزين و نەوت و ئەو مادده جەلییانەی بۆ گەشانەوەى خەڵووز (ڕەژوو) به‌كاردێت.

7- شۆفێری دەڕاسە نابێت له ناو دەغل و پاوان دەڕاسەكەی چاك بكات يان لەحيم و كۆسەرە بەكاربھێنێت، ياخود ئاگربكاتەوە به مەبەستى خواردن دروستكردن.

8- نابێت ئەوانەی دەچنە نزیك چەم و رووبار و بەست و بەنداوەكان، مەلە بكەن يان رێگه‌ به منداڵەكانيان بدەن مەله بكەن.

9- ئاگاداری ئەو منداڵانە بن كه خاوەن پێداویستیی تايبەتن، يان نەخۆشیی ئۆتیزمیان هەیە، نزیك نەكەونەوه له ئاوی چەم و رووبارەكان.

10- گەشتيارى بيانى و خوارووی عێراق دەبێت ئاگاداری ئەو شوێنانە بن كه گەشتى بۆ دەكەن، يان سەردانى دەكەن، تاكوو تووشى ھەڵدێران و خنكان نەبن، چونكه ئاوی كوردستان سارده هەرچەنده مەلەوانيش بن، بەھۆی ساردیی ئاوەکان، دەبێتە ھۆی گرژبوونی دەمار و خنكانيان. ‌‎

بابەتی پێشتر

گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی هەولێر-لەندەن دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

عەلی باقری سەردانی سلێمانی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەژن پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە سبەینێ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share