بافڵ تاڵەبانی: لە ھەوڵداین لەگەڵ دۆستەکانمان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەكان

لە میانی پێشوازیکردنی کلێمنس زێمتنەر، بافڵ تاڵەبانی جەخت لە پێویستیی یەکخستنی ھەوڵەکان دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە و قوتی فەرمانبەران و نەخشەڕێگای یەکێتی بۆ دەربازبوون لەم دۆخە ئاشکرادەکات.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە کلێمنس زێمتنەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەرێم.

لە دیدارێکدا کە سەعدی ئەحمەد پیرە لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە و د.سۆران جەمال تاھیر لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەیبوون، بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەبارەی ڕووداوە سیاسی و ئابوورییەکان و ڕۆشنایی خرایە سەر کێشە و گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەتایبەت نەناردنی موچە و مافە داراییەکانی ھەرێم. لەو ڕووە بافڵ تاڵەبانی، کونسوڵی ئەڵمانیای بەرچاوڕوونکرد و سیاسەتی یەکێتی لەم قۆناغەدا روونکردەوە و جەختی لە یەکخستنی ھەوڵ و تواناکان کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قوتی فەرمانبەرانی ھەرێم و رایگەیاند یەکێتی باوەڕی وایە چارەسەری کێشەکانی ئەمڕۆ لە بەغدایە و لەو چوارچێوەیەشدا نەخشەڕێگا و بەرنامەی خۆمان پێشکەش بە بەغدا کردووە و لە ھەوڵداین لەگەڵ دۆستەکانمان بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە کە زەرمەندی یەکەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.

هاوسەرۆک وتیشی، ئەوەی بەدەستھاتووە نابێت بەکەم تەماشا بکرێت و دەبێت سورترمان بکات بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی لە بەڕێوەبردن و باشترکردنی ژیانی خەڵک.

ھاوسەرۆک سەرباری دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ پشتیوانییەکانی ئەڵمانیا لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، بەردەوامی ھەماھەنگییەکانیشی لە بەرژەوەندی سەقامگیری ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە وەسفکرد.

ھاوسەرۆک لەبارەی خۆپیشاندنەکانی چەند شار و شارۆچکەیەکی ھەرێم ڕایگەیاند، پشتگیری لە خۆپیشاندانی شارستانی دەکەین و ھەر داوایەک بە ڕێگایەکی شارستانی بخرێتەڕوو یەکێتی لەگەڵیدایە، بەڵام تێکدانی ئارامی و ئاسایش و دەستبردن بۆ خوێنی خەڵکی بێتاوان قبوڵکراو نییە و پێویستە سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

بەغداد پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی كوردستان خەرجدەكات

بابەتی دواتر

هه‌ولێر: یه‌كێتیی نیشتیمانی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی لە هەولێر بۆ دەركرابوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاواوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

کونسوڵی پۆڵەندا بە تەنزەوە بۆ پارێزگاری هەولێر: دیوارێکی نەخشێنراو و رووناککراوە بەڵام وەک شوێنێکی نهێنی وێنەگرتنی قەدەغەکراوە

کونسوڵخانەی پۆڵەندا لە هولێر وێنەی دیواری پارێزگای هەولێری داناوە و نووسیەتی ئەم دیوارە نەخشێنراو و رەنگکراوە رووناکی بۆ…
Total
0
Share