لە سێ رووداوی هاتوچۆدا لە کەلار 12 کەس بوونە قوربانی

بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆی جۆری پێکدادان لە قەزای کەلار 12 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆی جۆری پێکدادان 12 کەس برینداربوون، رووداوی یەکەم لەگەڕەکی سەرکەوتن روویدا لەنێوان هۆندا مینی پاس – ماتۆڕ سکیل، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، رووداوی دووەم لە جوتسایدی کەلار- باوەنور، لە ملەی بەردەسور روویدا لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کراون – هۆندا ئەکسنت، بوە هۆی برینداربوونی سەرنشینی هۆنداکە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی گەرمیان، “رووداوێکی دیکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا – هۆندا سەنتافی – کیا ئۆپتیما، لە گوندی بەردەسوری کۆن روویدا، بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون”.

سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکران، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە.

May be an image of 4 people, car, van and ambulance

No photo description available.

 

بابەتی پێشتر

لە کام وڵات زۆرترین پیتزا دەخورێت؟

بابەتی دواتر

ئەو منداڵەی بەهۆی تەقینەوەی مینەوە برینداربوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share