ئەمڕۆ گوهدار زێباری دەبرێتەوە دادگا

بڕیاربوو ئەمڕۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی گوهدار زێباری ببرێتەوە بەردەم دادوەری دادگای هەولێر، بەڵام تا ئەم کاتە پەڕاوەکانی نەنێردراوە.

ئامەد پیرانی نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پێشتر دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بەڵێنیدابوو پەڕاوەکانی گوهدار زێباری ئاڕاستەی دادوەری دادگای هەولێر بکات، بەڵام ئەمڕۆ تا ئەم کاتە ئێمە چاوەڕێین پەڕاوەکان نەنێردراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمڕۆ چوارەم رۆژە گوهدار زێباری مانی لە خواردن گرتووە، هەتا پەڕاوەکانی ئاڕاستەی دادگا نەکرێت، یان ئازادنەکرێت ئامادەنییە مانگرتنەکەی بشکێنێت.

بڕیار بوو لە 16 ی مانگی رابردوو گوهدار زێباری ئازادبکرێت، بەڵام بەهۆی چەکێکی باپیرییەوە کە لە ماڵی خوشکێکیدا دەستی بەسەرداگیرابوو رێگەنەدرا ئازادبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان گەرمیان لە نەوتی سپی بێبەشدەكات

سەرۆكی لیژنەی وزەی ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان دەیەوێت نەوتى سپى بەسەر دانیشتووانى گەرمیاندا دابەشنەکات و…
Total
0
Share