فڕۆکەی بەرپرسێکی باڵای حکومی کەوتەخوارەوە

دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی نزیکەی 24 کاتژمێر فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

دوێنێ دووشەممە فڕۆکەیەک کە جێگری سەرۆکی مالاوی و نۆ کەسی دیکەی گواستووەتەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لە یەکێک لە دارستانەکانی وڵاتەکە پەیوەندی پچڕاوە و بێسەروشوێن بووە.
لەدوای رووداوەکەوە راستەوخۆ هەڵمەتی گەڕان بەدوای فڕۆکەکە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ توانرا بدۆزرێتەوە.

لە رووداوەکەدا جێگری سەرۆکی مالاوی و نۆ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا

 

 

بابەتی پێشتر

چارەسەری کێشەی بەنزین لە کەرکوک کرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکان دابیندەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share