وەزارەتی کارەبا: لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکان دابیندەکرێت

وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی تاقیکردنەوەدا کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابیندەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی هەردوو وەزیری کارەبا و پەروەردەی هەرێم بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا کەمال محەمەد وەزیری کارەبا رایگەیاند، لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەكاندا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکەن و چاکسازییەکانی کارەبا لەو کاتەدا رادەگرن و، کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە وەزارییەکان دابیندەکرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دابینکردنی کارەبا بۆ قوتابخانەکان کرا لە رێگای وزەی خۆر کە تا ئیستا وەزارەتی پەروەردە 62 قوتابخانەی بە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر هەیە و ئەم ژمارەیە زیاد دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە…
Total
0
Share