باشترینەکانی ئۆسکاری 2021 دیاریکران

باشترین ئەکتەری پیاو Anthony Hopkins بردی و باشترینی ئەکتەری ژنیش درایە Frances McDormand

ئەمساڵ بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریکردن و دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار کەمتر لە جاران قەرەباڵخی هەبوو و تێیدا باشترینەکانی ساڵ هەڵبژێردران.

بۆ ئەمساڵ باشترین فیلم درایە فیلمی nomadland کە دەرهێنەرەکەی یەکەمین ژنی نا سپی پێستە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت و فیلمەکەی باسترین فیلم و خۆشی Chloé Zhao وەک باشترین دەرهێنەر خەڵاتی وەرگرت.

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو درایە Anthony Hopkins لە فیلمی “باوک” دا و باشترینی ئەکتەری ژنیش درایە Frances McDormand لە فیلمی nomadland.

لەگەڵ ئەوانەشدا ئەمساڵ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیناریۆی ئۆریجیناڵ درایە فیلمی Promising young women و فیلمی Another Round  خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیچەری نێودەوڵەتی بردەوە.

لە درێژەی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا دانیێل کالویا خەڵاتی ئۆسکاری  باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە فیلمی Judas and the black Messiah بردەوە و فیلمی If anything happens I love you خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشن بردەوە.

ئۆسکاری ئەمساڵ بۆ باشترین سیستمی دەنگی درایە فیلمی Sound of Metal .

بابەتی پێشتر

بەرزبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان نرخی نەوتی دابەزاند

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار هۆكار بۆ تەمەن درێژی

گۆڤارێكی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، دەرئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی ئەمریكی چوار هۆكاری دیاریكردووە بۆ تەمەن درێژی. گۆڤاری Expressی بەریتانی چوار هۆكارەكەی ئاشكراكردووە،…
Total
0
Share