سوید سەلوان مۆمیکا دەردەکات

دادگای کۆچی سوید بڕیاریدا سەلوان مۆمیکا ئەو هاوڵاتییە بەرەگەز عێراقییەی ساڵی رابردوو چەند جارێک قورئانی پیرۆزی سوتاند لە وڵاتەکەی دەربکات.

میدیاکانی سوید بڵاویانکردەوە، دادگای کۆچ ئەو داوای تێهەڵچوونەوەیەی رەتکردووەتەوە کە لەلایەن مۆمیکاوە پێشکەشیکراوە، بڕیاریداوە لە وڵاتەکەی دەریبکات، ئەویش بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی دەیسەلمێنن ناوبراو زانیاریی ناڕاستیی لەبارەی ژیانی و شوێنی مانەوەی پێشکەش کردووە.

بەپێی بڕیارەکە پێویستە تا مانگی نیسانی ئەمساڵ سەلوان مۆمیکا سوید بەجێبهێڵێت.

بابەتی پێشتر

بازرگانیی عێراق دەیەوێت نرخی خۆراک لە بازاڕەکان رێکبخات

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری دروستبوونی تەم و خۆڵبارین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەواهیری چۆن و كەی كوژراوە؟

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی قاعیدەی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند، كاتی كوژرانەكەشی مشتومڕی ناوەتەوە. لە كاتێكی…
Total
0
Share