بومەلەرزەیەک دەوروبەری سلێمانی هەژاند

کاتژمێر 2:00 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11ی کانوونی دووەم، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3:9 کۆمەڵێک شار و شارۆچکەی دەوروبەری سلێمانی هەژاند و زیاتر لە ناحیەی بازیان هەستیپێکراوە.

هاوڵاتییانی دانیشتووی نزیک شوێنی بومەلەرزەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویانە، لە بازیان زیاتر بەهێز بووە و لە تەکیە و چەمچەماڵیش هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە، بەڵام کەمتر بەهێزبووە لە ناحیەی بازیان.

بومەلەرزەکە بە چەند کیلۆمەترێک دووربووە لە ناحیەی بازیان و لەو بەرزاییەدا ڕویداوە کە کەوتووەتە بەشی باشوری ڕۆژئاوای بازیانەوە.

دوو مانگ پێش ئێستا لەهەمان کاتدا واتە تەنها 18 خولەک دوای بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:18 خولەک، بومەلەرزەیەک لەو ناوچەیە ڕویدا کە ئەوکات گوڕەی بەهێزتربوو و 4،7 بوو بە پلەی ڕێختەر.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس بە بردنەوەی لە ساسولۆ گەڕایەوە پلەی چوارەم

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم باج ڕێکدەخاتەوە و باجی دەرامەت لە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەسێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share