کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ئەم ئێوارەیە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنن.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنین.

دوێنێ یەکشەممە هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو کە تێیدا دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس مافی بەشدارییان لە دەنگداندا هەبوو و لەو ژمارەیەش رێژەی 72% یان دەنگیاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: كارئاسانیی زیاتر بۆ مامۆستایان دەكرێت لە كڕینی ئۆتۆمبێلدا

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان دابیندەكات لە گفتوگۆداین كە كارئاسانیی…
Total
0
Share