پەنابەرە کوردەکان لەناو کامپێکی سەربازیی پۆڵەندادان

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە پۆڵەندا، بەدواداچوونێکی بۆ دۆخی ئەو پەنابەرانە کردووە ‏کە لە لێشاوی کۆچ لە بیلاڕوسیاوە گەیشتوون، دەرکەوتووە ئەو پەنابەرانەی داوای مافی ‏مانەوەیان کردووە لە پۆڵەندا لە کامپێکی سەربازیدان.‏

بەدواداچوونەکە ئاشکرایدەکات، “لە کۆتا لێشاودا لە بیلاڕوسیاوە، سەدان پەنابەری ئەفغانی ‏و عێراقی و سوری داوای مافی مانەوەیان لە پۆڵەندا کردووە و دواتر لە کامپێکی ‏سەربازی دانراون، کە ژمارەیان هەزار و 600 کەسە و زۆرینەیان ژن و منداڵن”.‏

سەرەڕای ڕەخنەگرتن لە حکومەتی پۆڵەندا بەرامبەر مامەڵەیان لەگەڵ پەنابەران، ‏ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، “هەر پەنابەرێک دوو مەتر چوارگۆشەی هەیە بۆ ژیانی ‏ڕۆژانە و پەنابەران تەنها دەتوانن بچنە حەوشەی کامپەکەوە و ناتوانن دەرەوە ببینن”.‏

تا ئێستا سەدان کۆچبەری کورد لە وڵاتانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و لیتوانیا ماونەتەوە، ‏هەندێک لەو کۆچبەرانە وەک پەنابەر خۆیان لە وڵاتانی پۆڵەندا و لیتوانیا ‏ناونووسکردووە، بەڵام بەهۆی گوومانی پۆڵەندا لە پەنابەربوونی ئەو کەسانە، بەهۆی ‏سیاسەتی بیلاڕوسیاوە، پەنابەران لە دۆخێکی چاودێریی قورسدا دەژین.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە نەدرێتە ئۆتۆمبێلی تایبەت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە ‏تەنها بدرێتە ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاسەكان، دوای دیاریكردنی بەنزینخانەكان، بڕیارەكە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکان بەرەو چارەسەر دەچێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند، گرفتی کەمئاویی گەڕەکەکان بەرەو چارەسەر دەچێت. ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بە…
Total
0
Share