(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس بە بردنەوەی لە ساسولۆ گەڕایەوە پلەی چوارەم

یوڤانتۆس لە ساسولۆی بردەوە و لە پلەی چوارەمی کالچیۆشدا جێگیربوو

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس بردنەوەی بەرانبەر ساسولۆ تۆمارکرد.

یانەی یوڤانتۆس لە ئالیانز ستادیەم میوانداری یانەی ساسولۆی حەوتەمی ڕیزبەندی کالچیۆی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی کریستیانۆ و هاوڕێیانی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بیانکۆنێری لە خولەکەکانی 50 و 82 و 92 لەلایەن دانێلۆ، ئارۆن ڕامسی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و تاکە گۆڵەکەی ساسولۆش لە خولەکی 58 لەلایەن گریگۆری دیفیریڵەوە تۆمارکران.

بەهۆی ئەم ئەنجامەشەوە ڕیزبەندی یەکەم و دووەمی یانەکانی کالچیۆ هاوشێوەی هەفتەی ڕابردوو بەردەوامبوو، میلان بە 40 خاڵ لە پلەی یەکەم و ئینتەر بە 37 خاڵ لە پلەی دووەم، بەڵام یانەی یوڤانتۆس بە داماڵینی سێ خاڵ لە ساسولۆی حەوتەمی ڕیزبەندی بە 33 خاڵەوە لە پلەی چوارەمدا جێگیربوو، یانەی ساسولۆش بە 29 خاڵەوە لە پلەکەی خۆیدا مایەوە.

ئەنجامەکانی تر:

ڕۆما 2-2 ئینتەرمیلان

هیلاس ڤیرۆنا 2-1 کرۆتۆنی

ئودینیزی 1-2 ناپۆلی

پارما 0-2 لازیۆ

فیۆرنتینا 1-0 کالیەری

بابەتی پێشتر

مارین 0-5 تۆتنهام

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک دەوروبەری سلێمانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share