چەمچەماڵ.. تەقینەوەی ‘گولەتۆپ’ێك دوو قوربانی لێكەوتەوە

‘گولەتۆپ’ێك لە ناوچەی بانی مەقان لە سنووری قەزای چەمچەماڵ تەقییەوە و بەهۆیەوە كەسێك مرد و یەكێكیش برینداربوو.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی چەمچەماڵ وتی، “ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم، دوو هاوڵاتی لەسەر ڕێگای تەكیەی جەباری لە بانی مەقان دەستكاری ‘گولەتۆپ’ێكیان كردووە و لە ئەنجامی تەقینەوەیدا، یەكێك لە دوو هاوڵاتییەكە گیانی لەدەستداوە و یەكێكیان برینداربووە.”

لە لێدوانێكدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” سەرچاوەكە ڕوونیكردەوە، “دوو هاوڵاتییەكە باوكێك و كوڕەكەی بوون كە دانیشتووی گەڕەكی ڕاپەڕین-ی چەمچەماڵ-ن و پیشەیان ئاسنفرۆشییە، دەستكاری ‘گولەتۆپ’ێكیان كردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە، بەوهۆیەوە كوڕەكە كە ناوی ناوی ئیسماعیل فائیق قادر لەدایكبووی 1985ـە، گیانی لەدەستداوە، باوكیشی بە ناوی فائیق قادر ڕەحمان لەدایكبووی 1951 برینداربووە.”

سەرچاوەكە ئاشكرایكرد كە تەرمی مردووەكە گواستراوەتەوە بۆ نۆژداری دادوەریی سلێمانی و بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە. هەروەك تیمی بەڵگە و تاوان-ی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی عێراقی پلەیەک پێش کۆتایی پاسپۆرتەکانە لە جیهاندا

بابەتی دواتر

دوا جەنگی ترەمپ.. ئەمشەو لە واشنتن چی ڕودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین دەبێت. لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share