جەبار گۆران: دوای جەژن بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی، رایدەگەیەنێت، دوای جەژن بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت و پێشبینیدەکرێت دوای جەژن داببەزێت بە جۆرێک بەهای 100 دۆلار بگاتە خوار 145 هەزار دینار.

لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەکە، جەبار گۆران رایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە ئێستا لە جەژن زیاتر نزیکبووینەتەوە بەتایبەت لەبەر ئەوەی هاوڵاتییان گەشت بۆ دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن و دۆلار دەکڕن.

ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکارێکی دیکەش حاجییەکانن کە نەیان توانیوە دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی وەربگرن و دێن لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم و عێراق دۆلار دەکڕن ئەوەش قەبارەیەکی گەورەیە و کاریگەری دروستکردووە و خواست لەسەر دۆلار زیادیکردووە.

بە وتەی جەبار گۆران، بەشێکی دیکەی نزمبوونەوەی بەهای دینار پەیوەندی بە خستنەڕووی دۆلارەوە هەیە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە کە بڕێکی کەمی خستووەتە بازاڕەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو، ئەوەش وایکردووە بەهای دۆلار بەرزببێتەوە، هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە 197 کۆمپانیا لە لیستی پێدانی دۆلار دوورخرانەوە ئەوەش کاریگەری لەسەر بەهای دینار و دۆلار دانا.

لەبارەی ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار جەبار گۆران وتی، بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار پەیوەندی بە دۆخی سیاسی و ئابوریی عێراقەوە هەیە، ئێستا دۆخی ئابورییەکەی تا رادەیەک جێگیرە و هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بەهای 100 دۆلار بگاتە 150 هەزار دینار.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوت: رێككەوتن لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم نزیكە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی شێخ ئەدهەم بارزانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دادەبەزێت

بڕیارە لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لە سنووری سلێمانی داببەزێت. بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی منداڵێكی ڕزگاركرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئاگر لە ماڵێك لە گەڕەكی چوارباخ كەوتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی (بنكەی…
Total
0
Share