كێشەیەكی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەردەكرێت

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی و كۆنترۆڵكردنی نرخی بەرهەمی جووتیاران.

راشیگەیاند، دوای بەدواداچوونمان بۆ كێشەی هەناردەی بەرهەمی جووتیاران بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەتایبەت بەرهەمەكانی (شووتی، كاڵەك، تەماتە، خەیار و پیاز) هەڵگرتنی ئەو رێگریانەی لێیاندەكرێت، ئەمڕۆ لەگەڵ د. میساق عەبدولحسین بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كۆبووینەوە، هەر لە كۆبوونەوەكە بەمەبەستی پەلەكردن لە چارەسەركردنی گرفتەكان بە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕزگار حەمەغەفور ڕاوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئەو زانیارییانە پێویست بوو وەرگیرا.

جەختیكردەوە وتیشی، “لەسەر داوای ئێمە بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی بكـات بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەئاستی بەرهەمی جووتیاران و چارەسەركردنی گرفتی هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی و هەناردەی بەرهەمی جووتیارانی كوردستان بەنرخی گونجاو بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی مەرجی بەشداریكردنیان لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرادەكەن

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان مەرجی بەشداریكردنیان لە كۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریی نوێ لەبارەی مووچە و هاوكاریی هاوپەیمانان ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە راسپێردراوین داواكارییەكانی دیوانی چاودێریی و وەزارەتی دارایی عێراق بەپێی ئەو…
Total
0
Share