نرخی بەنزین دادەبەزێت

بڕیارە لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لە سنووری سلێمانی داببەزێت.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کاتژمێر 4:00 ی دواینوەڕۆوە نرخی بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکەی 25 دینار دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی یەک لیتر بەنزینی سوپەر لە هەزار و 225 دینارەوە دادەبەزێت بۆ هەزار و 200 دینار، بەنزینی موحەسەن لە هەزار و 75 دینارەوە دادەبەزێت بۆ هەزار و 50 دینار، نرخی بەنزینی نۆرماڵیش لە 850 دینارەوە دەبێت بە 825 دینار.

وتیشی، دابەزینی نرخی بەنزین پەیوەندی بە کەمبوونەوەی خواست و بەرزبوونەوەی خستنەڕوویەوە هەیە لە بازاڕدا.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنرا

بابەتی دواتر

بەغداد 563 ملیۆن دیناری دیکەی رەوانەی هەرێم کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share