بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە عەفرین ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران

لە عەفرین ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە، ژمارەیەك هاوڵاتی كوژران و دەیان كەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ شەممە 30ی كانونی دووەم لە شاری عەفرین، ڕۆژئاوای كوردستان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری قوربانییانی ڕوداوەكە، كە ڕوانگەی سوری ئاشكرایكردووە، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی تەقینەوەكە كوژراون پێنج كەسە كە منداڵیشیان تێدایە.

هەروەها بەهۆی هەمان ڕوداوەوە 15 كەس بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، تەقینەوەكە لە ناوچەی پیشەسازی لە ناوەڕاستی شارەكە ڕویداوە.

عەفرین لەئێستادا لەلایەن سوپای توركیا و چەكدارانی سەربە توركیا داگیركراوە.

بابەتی پێشتر

ئێران.. کەسێک بەتۆمەتی چالاکی چەکداری دژی دەوڵەت لەسێدارەدا

بابەتی دواتر

ژنێک ماوەی 10 ساڵ تەرمی دایکی لە بەفرگردا هەڵگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزی ئاڵتونی: لە ئامادەباشیداین بۆ هەر فەرمانێکی بافڵ تاڵەبانی بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەكانی كەركوك

هێزی ئاڵتونی خراوەتە ئامادەباشییەوە بۆ ئەگەری وەڵامدانەوەی ئەو ڕووداوانەی شەوی ڕابردوو لە کەرکوک ڕوویاندا، فەرماندەی هێزەکەش دەڵێت، “چاوەڕێی…
Total
0
Share