لە سلێمانی منداڵێكی ڕزگاركرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئاگر لە ماڵێك لە گەڕەكی چوارباخ كەوتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی (بنكەی چوارباخ) لە ماوەیەكی كەمدا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا.

وەك لە وێنەكەدا دەركەوێت، ئەم منداڵە لە ترسی ئاگرەكە لە توالێتی ماڵەكەدا خۆی شاردبووەوە و توانرا لە زووترین كاتدا بە سەلامەتی لەلایەن تیمەكانەوە رزگاربكرێت.

ئەم وێنەیەش كەمێك پێش ئێستایە كارمەندەكان لەگەڵ ئەم منداڵە لە ماڵێكی دراوسێیاندا وێنەكەیان گرتووە و سەرقاڵی ئەوەن منداڵەكە هێووربكەنەوە، چونكە لە دووكەڵ و دیمەنی ئاگرەكە ترساوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: هاوکاریی دارایی پێشکەش بە خێزانە هەژارەکان دەکرێت

قائیمققامیەتی سلێمانی ئاشکرایکردووە کە رێکخراوێکی خێرخوازی پرۆژەی هاوکاریکردنی خێزانە هەژارەکانی سلێمانی پێشکەشکردوون و قائیمقامیەتیش پاڵپشتیی پڕۆژەکە دەکات. لە…
Total
0
Share