لیژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوك کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەنجامدا

ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەتی دادی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە کشتوکاڵیەکانی کەرکوك ئەنجامدرا.

محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، جیاوازیی ئەم کۆبوونەوەیە ئەوە بوو ئەمجارە بە جیا لەگەڵ نوێنەرانی (کورد و عەرەبە هاوردەکان)ی هەر ناوچەیەک کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا.

وتیشی، لیژنەکە تائێستا لە قۆناغی کۆکردنەوەی زانیارییەکانە و دەیەوێت گوێ لە پێشنیار و چارەسەری لایەنەکان بگرێت.

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، بەرەوپێشچوونێک هەیە بە ئاڕاستەی گەڕانەوەی زەوی کوردەکان کە ئەوە داواکاری کوردانی هەموو ناوچەکان بووە و دواتر عەرەبەکان قەرەبوو بکرێنەوە لەلایەن حکوومەتی عێراق، بەڵام تائێستا بەشێکیان بەم چارەسەرە ڕازی نین.

 

بابەتی پێشتر

سێ خۆراک کە یارمەتیی باشترکردنی بیرەوەری دەدەن

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share