سەرۆکی پەرلەمان: دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات وەکو مردووە و مردوو زیندوونابێتەوە

بە پێی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دواخرا، سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکە بە مردوو ناودەبات و دەڵێت، “مردوو زیندوونابێتەوە”.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنی پەرلەمان رایگەیاند، “دانیشتنی ئەمڕۆ کۆتاییهاتووە و دانیشتننەکە وەکو مردوو وایە و مردووش زیندوونابێتەوە”.

ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارەی چواری ئاسایی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو کە یەکێک لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەربە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بوو.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنەکەدا رایگەیاند، بەپێی ئەو دەسەڵاتە تاکە کەسییە رەهایانەی وەک سەرۆکی پەرفلەمان هەیەتی، بەپێی بڕگەی سێ لە ماددەی 18ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دانیشتنی ئەمڕۆ بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عێراق: وەفدی هاوبه‌شی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم سه‌باره‌ت به‌ مووچە کۆدەبنەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، “وەفدی هاوبه‌شی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم سه‌باره‌ت به‌ مووچە کۆدەبنەوە”. فوئاد حسێن، وەزیری…
زیاتر ببینە

دەنگۆی لەدەستدانی کورسییەکەی هاوپەیمانی کوردستان لە سەڵاحەدین ڕەتدەکرێتەوە

لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ھەواڵی چەواشەکارانە لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ھاوپەیمانی کوردستان کورسیی…
Total
0
Share