شێخان.. تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو دوو سەربازی توركیای برینداركرد

لە ناحیەی زیلکان-ی سەر بە قەزای شێخان، بۆمبێكی چێندراو بە دوو سەربازی توركیادا تەقییەوە و بریندار بوون.

سەردار شێخ یەحیا ، قائیمقایمی قەزای شێخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 10:00ی بەیانی لەسەر ڕێگای سەرەکی ناحیەی زیلکان بۆ سەربازگەیەكی تورکیا، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکیا تەقیەوە و بەو هۆیەوە دوو سەربازی تورکیا برینداربوون.

قائیمقایمی قەزای شێخان ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ئەنجامدەرانی ڕووداوەکە دیارنین و لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێناوە، بەڵام گومان دەکەن چالاكییەكە “لەلایەن گروپێکی تیرۆریستی بە هاوکاری لایەنێکی دەرەکی ئەنجامدرابێت”.

ئەمساڵ ئەمە دووەم هێرشە بۆسەر سەربازانی تورکیا لە ناحیەی زیلکان، پێش سێ مانگ بەهۆی هێرشکردن بەرۆکێت بۆسەر سەربازگەکە، هاوڵاتییەكی سڤیلی ناوچەکە گیانیلەدەستدابوو.

ئەو سەربازگەیەی توركیا لە ساڵی 2018 بە دووریی 4 کیلۆمەتر لە ناوەندی ناحیەی زیلکان سەر بە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک دروستكراوە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. بەڕێوەچوونی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ لەژێر ڕێکارە خۆپارێزییەکانی کۆرۆنا

بابەتی دواتر

دوای هاتن و نەهاتنەكەی ماكگۆرك.. وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری: خۆتان به‌دووربگرن له‌ هه‌واڵی ناڕاست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share