بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 146 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 146 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، هەرچەندە پێشتر حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پەیڕەوكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆسیەی بڕیاری سزای چالاكوانانی بادینان گەڕێندرایەوە دادگای پێداچوونەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی چالاكوانە دەستگیركراوەكانی بادینان دەڵێت، دۆسیەی بڕیارەكە بەمەبەستی ڕاستكردنەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە. بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی…
Total
0
Share