تەلار لەتیف: سبەی كۆنفرانسی مەكتەب و مەڵبەندەكان ئەنجامدەدرێن

بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرە، سبەی كۆنفرانسی مەكتەب و مەڵبەندەكان ئەنجامدەدرێن.

تەلار لەتیف وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەم و ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی فەرمیی كۆنگرە رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكان و سەرجەم ئۆرگانەكان ئەنجامدەدرێن.

راشیگەیاند، ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكان بە كۆتا گەیشتووە و سبەی پێنجشەممە لە كاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی بۆ 4ی پاشنیوەرۆ لە پڕۆسەیەكی دیموكراسیدا هەڵبژاردنەكە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، تەرمی كەسێك گەیەندراوەتە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ تێیدا هاتووە، پیاوێكی…
Total
0
Share