باشترین چارەسەر بۆ نەخۆشیی رۆماتیزم چییە؟

رۆماتیزم نەخۆشییەكی سیستمی بەرگرییە كە ئازار و هەوكردنی جومگەكانی جەستەی لێدەكەوێتەوە، دۆخێكی تەندروستیی درێژخایەنە كە تووشی مرۆڤ دەبێت و كاریگەری لەسەر جوڵەكردنی دەبێت.

مەترسی ئەم جۆرە هەوكردنە لە پشتگوێخستنیدایە، كە دەشێت ببێتەهۆی شێوانی جومگەكان و دواتر پەككەوتن یان كەم جوڵەبوونی.

نەخۆشییەكە ئازار و هەوكردن تووشی جومگەكان دەكات، ژنان زیاتر لە پیاوان ئەگەری تووشبوونیان هەیە، لە هەر تەمەنێكدا روودەدات، بەڵام لە ناوەڕاستی تەمەندا زیاتر بڵاوە، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكە زیاترە ئەگەر یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەت تووشبووی بن.

تۆڕی سكای نیوز لە زاری ئەسوە یونس، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی رۆماتیزم رایگەیاند، بە چەند هۆكارێك دەشێت سیستەمی بەرگریی لەش لە سنووری ئاسایی چالاكتر دەبێت و بەوەش هێرش دەكاتەسەر جەستە بە تایبەت جومگەکانی دەست و قاچ.

رێنوێنی تووشبووانیش دەكات بە سەردانكردنی پزیشك راستەوخۆ دوای دەركەوتنی نیشانەكان و دەشڵێت، دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە ئاسان نییە، سەرەتا پشكنین و دواتریش لێكۆڵینەوە لە هۆكارە بۆماوەییەكان دەكرێت، بۆ ئەوەش شیكاریی خوێن، جگەر و گورچیلە پێویستن.

سەبارەت بە چارەسەریش ئەو پسپۆڕە دەڵێت، سەرەتا بە ئازارشكێنەكان دەستپێدەكەین، دواتریش دەرمانی سیستمی بەرگری بەمەبەستی دروستكردنی هاوسەنگی و، ئەمەش كاتی پێویستە و دەبێت پابەندی بە چارەسەرەكانەوە بكرێت.

دووپاتیشیكردەوە، وەرزشكردن و خواردنی تەندروست زۆر گرنگە لە چارەسەرییەكەدا.

بابەتی پێشتر

وەفدێكی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان گەیشتنە بەغداد

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی سەردانی دەڤەری راپەڕین دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share