خواردنەوەیەك لە چەند خولەكێكدا شەكری خوێن دادەبەزێنێت

پەرداخێك شەربەتی سارد و فرێش ڕەنگە خواستی زۆرێكمان بێت بەتایبەت لەكاتێكی گەرمی ئاوهادا، بەڵام بەزۆری شەربەتی میوە بۆ ئەو كەسانەی شەكرەیان لە جۆری دووەم هەیە ڕێگەپێنەدراوە، بەهۆی ئەوەی شەكری خوێن بەرزدەكاتەوە.

بەڵام توێژینەوەکانی ئەمدواییە دەریانخستووە ڕەنگە یەكێك لەو خواردنەوانە جیاواز بێت، چونكە دەتوانێت ڕێژەی شەکری خوێن داببەزێنێت، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتێک کە سایتی “ئێکسپرێس” بڵاویکردووەتەوە.

ئاوی هەنار
توێژینەوەیەک تاوتوێی کاریگەرییەکانی خواردنی یەك ژەم شەربەتی هەناری بە بڕی هەشت ئۆنسە (یەك ئۆنسە یەكسانە بە 28 میللی لیتر) لەسەر ئاستی شەکری خوێن كردووە.

توێژەران 21 کەسیان وەرگرتووە کە کێشیان تەندروست و ئاسایی بووە، بە شێوەیەکی هەڕەمەکی پێیانوتراوە ئاو، ئاوی هەنار و خواردنەوەیەکی دیكە بخۆنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێژەی شەکری شەربەتی هەنارەکەدا بەراوردی بكەن.

لە کاتێکدا خواردنەوەی ئاو ڕێژەی شەکری خوێنی هیچ کام لە بەشداربووانی نەگۆڕی، بەڵام شەربەتی هەنار ئەنجامێکی ئومێدبەخشی بەدەستهێناوە، بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری Current Developments in Nutrition بڵاوکراوەتەوە.

ئەوانەی بەدەست دابەزینی ئەنسۆلین لە خوێندا دەناڵێنن لەكاتی بەڕۆژوبووندا، تووشی دابەزینێكی گەورەی گلۆكۆز بوون لەماوەی 15 خولەكدا.

میتابۆلیزم ڕێکدەخات
توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پێکهاتەکانی ناو شەربەتی هەنار بە ئەگەرێکی زۆرەوە میتابۆلیزمی گلوکۆز لە مرۆڤدا ڕێکدەخەن.

هەنار ڕێژەیەکی زۆر ئەنتۆسیانینی تێدایە، ئەو ڕەنگانەی کە ڕەنگی جیاواز بە شەربەت دەبەخشن و، دەوڵەمەندن بە دژە ئۆكسان.

یەکێک لە تیۆرییەکان ئەوەیە کە دژە ئۆکسێنەرەکان توانای بەستنەوەییان بە شەکرەوە هەیە و ڕێگری لە کاریگەرییەكانی ئەنسۆلین دەكات.

لە کاتێکدا میکانیزمەکانی پشت شەربەتی هەنار و ئاستی شەکری خوێن بە تەواوی ڕوون نین، بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە بۆ پشتگیریکردنی کاریگەرییەکەی.

بابەتی پێشتر

تۆمارێكی دەنگیی نوێی مالكی بڵاوكرایەوە.. باسی سوپای پاسداران و ئیتڵاعات و شەڕ دەكات

بابەتی دواتر

لوتکەی ڕوسیا و تورکیا و ئێران ئەمڕۆ لە تاران باسی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share