وەفدێكی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان گەیشتنە بەغداد

د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێكی رەسمی گەیشتنە بەغداد.

دەشڵێت، ” ئامانج لە سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ بەغداد بەیەكەوە و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆكان لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق و دانانی میكانیزمی چارەسەر بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، رۆژی شەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی…
Total
0
Share