لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، هەفتەی دوو رۆژ و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەماهەنگیمان کردووە لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و کارەبا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن.
سەبارەت بەو کاتانەی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، لە هەفتەیەکدا دوو رۆژ و لە کاتژمێر 6 بۆ 8ی بەیانی، هێڵی ئینتەرنێت دەبڕدرێت.
رۆژی 23ی حوزەیرانی 2024 تاقیکردنەوەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپیدەکەن، و لە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە ئەنجامدەدرێن.