زیانەکانی ئاگرەکەی پاڵاوگەیەکی نەوت ئاشکراکرا

وتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئاگرەکەی پاڵاوگەی نەوت زیانی ماددی زۆری بەدواوە بووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

سەرکەوت کارەش وتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر رایگەیاند، “وەک دەبینن ئاگر لە پاڵاوگەیەکی سوتەمەنی کەوتووەتەوە، بەشێکی زۆر لە خەزانی رۆن و بەنزین ئاگریان گرتووە، بە هەوڵەکانی سەرجەم تیمەکانی ناو شار و بەشێک لە تیمەکانی دەرەوەی شار توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت”.

وتیشی، “ئەم پاڵاوگەیە ژمارەیەکی زۆر خەزانی دیکەی تێدایە، هەوڵێکی زۆرماندا بۆ ساردکردنەوەیان بۆ ئەوەی ئەوانیش ئاگر نەگرن، گەر ئاگریان بگرتایە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دەکەوتەوە”.

باسی لەوەش کرد، “راستە زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنەکە کەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنها کارمەندێکمان بەهۆی گەرماوە لەهۆش خۆی چووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە”.

سەرکەوت کارەش ئاماژەی بەوەش کرد، “شوێنەکە لە رووی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی زۆر باش بووە، بوتڵی ئاگرکوژێنەرەوەیان بە پێی مەرجەکان هەبووە، بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرەکەوە نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکەن، ئەو ئاگرەشی کە کەوتووەتەوە بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە ناو کورەی گەرمکردنەوە کەوتووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆك مام جەلال و شا عەبدوڵای دووەم بەردی بناغەی پەیوەندییەكی دۆستانە و پتەویان لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردندا دانا

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن كۆبووەوە  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم…
Total
0
Share