خۆپیشاندانێك دژی بێ ئاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە هەولێر بڵاوەیپێكرا

خۆپیشاندانێكی دانیشتووانی گەڕەكێكی هەولێر دژی بێ ئاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بڵاوەپێكرا، رێگری لە تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا كرا رووماڵی خۆپیشاندانەكە بكات.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشووانی گەڕەكی باداوە لە هەولێر بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر گرفتی بێ ئاوی لە گەڕەكەكەیان خۆپیشاندانیان كرد و بۆ ماوەیەك شەقامی 100 مەترییان گرت.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، خۆپیشاندانەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بڵاوەپێكراوە.

وتیشی، “هێزە ئەمنییەكان رێگەیان بە ئێمەش نەدا رووماڵی خۆپیشاندانەكە بكەین، هەوڵیاندا دەستبەسەر كەلوپەلەكانماندا بگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: ئەو پارەیەی بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە لای حکومەتە نزیکەی سێ تریلیۆن دینارە

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران نایاساییە و…
Total
0
Share