شێخان.. بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو هاوسەر کوژران

لە کۆمەڵگای کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان، بەهۆی ناکۆکی و کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، پیاوێك و هاوژینەكەی کوژران و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە کێشەی نێوان دوو بنەماڵەدا لە کۆمەڵگای کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان، گرژی و شەڕ دروستبووە بەوهۆیەوە پیاوێك و هاوژینەكەی کوژران و چەند كەسێكی دیكەش لە هەردوولا برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی ڕووداوەکەدا هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچووە و ناو و ناسنامەشیان ئاشکرایە.

پێشتر و چەند ڕۆژێک لەمەوپێش، لە کۆمەڵگای چڕەی سەربە قەزای شێخان، بەهۆی کێشەی زەویوزار لەنێوان دوو بنەماڵەدا، ژنێک کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

قائیمقامییه‌تى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خانوو و شوێنه‌ كه‌له‌پورییه‌كان، سیمای گه‌ڕەكه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌پارێزرێت و باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان…
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: بە هەوڵی یەكێتی بڕگەیەك جێگیركرا كە مانگانە 10%ی پاشەكەوتی مووچە بگەڕێندرێتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەوڵی یەكێتی بڕگەیەك لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركرا كە مانگانە…
Total
0
Share