هەرێم لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان رادەستی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشاندا لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە ئاڕاستەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداد بکات.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کراوە لیستی مووچەی مانگی ئایاری هێزەکانیان بە ناوی سیانی و دیاریکردنی مووچەی بنەڕەتی و سەرجەم دەرماڵەکان ئامادەبکەن و ئاڕاستەی دیوانی چاودێرییی دارایی هەرێمی بکەن.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەماهەنگی تەواو لە کاتی سەردانیکردنی تیمەکانی چاودێریی دارایی هەرێم و فیدڕاڵ بە مەبەستی وردبینیکردن لە لیستی ناوەکان.

بابەتی پێشتر

هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای چەند گەڕەکێکی کەرکوک ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

روونکردنەوەیەک لە قائیمقامیەتی دەربەندیخانەوە لەبارەی سووتانی تانکەرێکی سووتەمەنییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share