هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای چەند گەڕەکێکی کەرکوک ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، کەمبوونەوەی کارەبای چەند گەڕەکێکی کەرکوک پەیوەندی بە گۆڕینی کێبڵەکانی نێوان دبس و کەرکوکەوە هەیە.

ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لەبارەی کێشەی کەمی کارەبای گەڕەکەکانی رەحیم ئاوا و تەپە و شۆراو و گورگەچاڵ و سێکانیان پەیوەندیم بە ئەندازیار لەیس تەڵعەت بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبای لقی کەرکوکەوە کرد و ئاشکرایکرد، لەبەرئەوەی وێستگەیەکی نوێ لەدبس کۆتایی ئەم مانگە دەکەوێتە کار و بەهۆی گۆڕینی کێبڵە سەرەکیەکانی نێوان دبس و کەرکوکەوە ئەم دوو رۆژە پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەمی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌رمى قوربانییه‌كى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌

دواى نزیكه‌ى 20 ڕۆژ له‌ بێسه‌روشوێنبوونى ته‌رمه‌كه‌ى، ئه‌مڕۆ ته‌رمى شوانه‌كه‌ى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌. نووسینگەی پارێزگارى هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share