پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كێبڵی كارەبای دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفەرەزەكانیان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە كێبڵی كارەبای كۆمپانیایەكی دزیبوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بە ڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە كۆمپانیاكەی كێبڵی كارەبای لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوون توانرا لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە بەهاوكاری مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەون تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .

باسی لەوەشكردووە، لەئێستادا تۆمەتبار ( ع ، ع ، ح لەدایكبووی 2004 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پێویستە لەکاتی دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و…
Total
0
Share