لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان دوو کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت و بارهەڵگر دووکەس برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، ”بەیانی ئەمڕۆ، لە نزیک گوندی چاڵەڕەش، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت کە بارهەڵگر بە ئاڕاستەی دەربەندیخان رۆیشتوون پێکیانداداوە، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە برینداربوون”.

دەشڵێت، ”بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share