بەهۆی تێکەڵکردنی منداڵانی تەمەنە جیاوازەکان دایەنگەیەک داخرا

ئەمڕۆ بەهۆی وەرگرتنی منداڵ و تێکەڵکردنی تەمەنە جیاوازەکان بەدەر لە رێنماییەکان، لیژنە هاوبەشەکان دایەنگەی ئەتلەنتیکی ناحکومی لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، “بەهۆی وەرگرتنی منداڵ و تێکەڵکردنی تەمەنە جیاوازەکان بەدەر لە رێنماییەکان، لیژنە هاوبەشەکان دایەنگەی ئەتلەنتیکی ناحکومی لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد داخست”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی راپۆرتی ناوەندە پەروەردەییەکانی سەربە لیژنە هاوبەشەکان، ئەو دایەنگەیە ئاگادارکراوەتەوە کە هیچ منداڵێک وەرنەگرێت تاوەکو رێنماییەکانی تایبەت بە بوونی پەرستار و سیستمی خۆراکی رێکخراو و جیاکردنەوەی منداڵەکان بەپێی تەمەن جێبەجێ دەکات، بەڵام پابەند نەبووە”.

ئاشکراشیکرد، “بە ئاگاداری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان ئەو دایەنگەیە داخراوە تا ئەوکاتەی رێنماییەکان جێبەجێ دەکات”.

 

بابەتی پێشتر

سعودیە دەرگای بەسەر عەمرەکاراندا داخست

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share