گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ لە سنووری چۆمان خنکا و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ کە لەگەڵ خانەوادەکەی روویان لە سنوورەکە کردووە، خنکاوە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانی چۆمان لە شوێنی رووداوەکەن و بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێن.

باسی لەوەشکرد، گەنجەکە نەخۆشی داونی هەبووە و خنکاوە، بەڵام نازانن بەهۆی مەلەکردنەوە بووە یاخود کەوتووەتە ناو ئاوەکە و هێشتا زانیارییەکان سەرەتایین.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئاگر لە نووسینگەی ئارتی بانك لە هەولێر كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری هەرێم: ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن

کەرتی راگەیاندنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لەقۆناغی کۆتاییدا تۆماردەکرێن. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە…
زیاتر ببینە

رێگایەكی سەرەكی داخرا

بەهۆی رژانی سووتەمەنییەوە رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن داخرا و هاتوچۆش داوا لە شۆفێران دەكات رێگا جێگرەوەكان بەكاربهێنن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان…
Total
0
Share