زانیاریی نوێ لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنج كردووە و لە یەكشەممەی داهاتووەوە پارەكە تەمویل دەكرێت و پێویستە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا لیستی هێزە ئەمنییەكان رەوانەی بەغداد نەكرێت كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەرنابێت و ئەگەر لیستی مووچەی مانگی چوار و پێنج رەوانەبكرێت حكومەتی عێراق مووچەكانیان دەنێرێت.

سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج، ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم كردووە چاوەڕواندەكرێت لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە پارەكە تەمویل بكرێت و پێویستە لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەو تێكدەرانەی داواكاری ڕەوای خوێندكارانیان قۆستووەتەوە دەستگیردەكرێن”

سەرچاوەیەكی بەرپرس ڕایدەگەیەنێت، ھێزە ئەمنییەکان دەستیانکرد به دەستگيركردنى “ئەو تێکدەرانەی داواكارى ڕەوای خوێندکارانیان قۆستۆتەوە”. سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار…
Total
0
Share