حکومەتی هەرێم بودجەی بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران دابینکرد

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕە پارەیەک بۆ ‏مینحەی خوێندکاران لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە تەرخانکراوە.‏

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‏بە تۆڕی ‏میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیران ‏بڕیاریداوە بە ‏دابینكردنی مینحەیەكی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی ‏هەرێمی كوردستان.‏

سەمیر هەورامی سەبارەت بە بڕی بودجەکە و چۆنێتی پێدانی بەخوێندکاران وتی، تائێستا ‏وردەکارییەکان سەبارەت بە بڕ و چۆنێتی دابەشکردنی بڕیاری لێنەدراوە.‏

هەروەها عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ‏بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخانکراوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ‏گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاریکردنی قوتابیان و ‏خوێندکارانی کەمدەرامەت. ‏ماوەی چەند ڕۆژێکە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن ‏لە خۆپیشاندان بۆ داواکردنی گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکاران، کە لەدوای ساڵی ‏‏2015وە ڕاگیراوە.‏

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: لەماوەیەکی نزیکدا ڕێگە بەپێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین دەدەین

بابەتی دواتر

زانیاریى نوێ له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌وه‌ ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share