ئاگر لە نووسینگەی ئارتی بانك لە هەولێر كەوتەوە

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، ئاگر لە نووسینگەیەكی RT بانك لە هەولێر كەوتەوە و دوای کەمێک ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تیمەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەرچوون

دواتریش، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، ئاگرەکە لە ژووری سیکیوریتی بانکەکە کەوتووەتەوە کە ئامێرێکی UPS بووە و بەر لە گەیشتنی تیمەکانمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگاداردەکاتەوە

پاسپۆرتی سلێمانی لەبارەی دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرتەوە کوردانی تاراوگە ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم…
Total
0
Share